٢٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٧:٥٨
حەکیم: ئاشتیی نیشتمانی، مەرجی کۆتایی هاتنی قەیرانەکانی ئێراق

سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق وتی: ئاشتی نیشتمانی مەرجی کۆتایی هاتن بە قەیرانەکان لەم وڵاتەدایە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئێراقیی سومریە نیوز؛ "عەمار حەکیم" سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: سەرهەڵدانی بێوچانی چەشنە جۆربەجۆرەکانی تیرۆریزم لە وڵاتەکەمان لەبەر نەبوونی توانا و دەسەڵاتی پێویست بۆ بڕیاردانێکی بوێرانەی پێویست لە پێناو یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی دایە و ئاشتیی نیشتمانی مەرجی سەرەکی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار.

عەمار حەکیم ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ بە داخەوە سیاسەتوانانی ئێمە لەبەر ترس لەوەی کە نەکا پلە و پێگەی سیاسییان لە کیس بچێ بەبڕشتانە لە ڕێگای ئاشتیی نیشتمانیدا هەنگاو هەڵناگرن.

سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق پێی داگرت ئاشتیی نیشتمانیی پێویستی بە وازهێنان لە هەندێ دەسەڵات و بەرژەوەندیی تاکەکەسی و حیزبی و سەرێتی دان بە بەرژەوەندیی گشتیی هەیە و لەم بوارەدا کۆمەڵ و کۆڕی لاوان لەبەر ئەوەی کە ئەزموونی تاڵی ڕابردوویان نییە یان ئەوەی کە زۆر لە وردییاتی ئاگادار نین، باشتر دەتوانن بوار خۆش کەن بۆ دامەزرانی ئاشتیی نیشتمانی .

حەکیم وتی: لە ڕەوشی هەنووکەی وڵاتەکەماندا بەرنامەی پێویست و سەرەکیی وڵات بەرنامەیەکی سیاسیی تۆکمە و گشتداگر و دۆسییەی ڕەوشی مرۆیی، یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، گەڕانەوەی ئاوارەکان، تۆکمە و پتەو کردنی دەوڵەت، کۆتایی هێنان بە بوروکراسی، بەدیهێنانی دەرفەتی کار و پیشە لە بەشی نادەوڵەتی لە ڕێگای ڕاکێشانی سەرمایە و وەبەرهێنەران و هەروەها ڕوون و ڕاستبێژ بوون لە بواری هەڵبژاردنی کەسانی شیاو و لێهاتوو بۆ گرتنە دەستی کاروباری وڵاتە.

عەمار حەکیم ئەمدواییە هەڵبژێردراوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق.....

کۆتایی کورتە نامە/310